حوکمی نوێژی زەوال.؟
حوکمی نوێژی زەوال.؟
حوکمی نوێژی زەوال.؟
لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو چەندین براو خوشک پرسیاری ئەوەیان لێکردین ئایا نوێژی زەوال لە ئیسلامدا هەیە و چ کاتێک ئەنجام دەدرێ؟
لە وەڵامدا دەڵێین: زانایان ڕایان جیاوازە سەبارەت بەم نوێژە کە ئایا هەر چوار ڕەکعاتە سوننەتەکەی پێش نوێژی نیوەڕۆیە، یاخود ئەم نوێژە نوێژێکی دیكەی تایبەتە؟. هەردولا دەڵێن چوار ڕەکعاتە نوێژەکە هەیە، بەڵام لەسەر ناوەکەی جیاوازیان هەیە، هەر بۆیە زانایان بوون بە دوو بەشەوە لەم بارەوە:
یەکەم: ئەم نوێژە چوار ڕەکعاتەو سوننەتێکی گەورەیە ئەنجام بدرێت.
ئەمە بۆچونی مەزهەبی ئیمامی شافعی و ئیمامی ئەحمەدی کوڕی حەنبەلە.
بەڵگەیان:
فەرموودەیەکمان هەیە بە دوو شێوازی جیاوازو دوو هاوەڵی جیاواز گێڕاویانەتەوە کە هەردوکیان شێخی ئەلبانی ئەڵێ سەحیحن، بەڵام هیچ لەو دوو سەنەدە بێ کێشە نین لای زانایانی فەرموودەناس، وەک لە پوختەکە ئاماژەی پێ دەکەین.
١) عبدالله ی کوڕی سائیب ئەگێڕێتەوە کە پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) چوار ڕەکعات نوێژی سوننەتی دەکرد پاش زەوال و پێش نوێژی نیوەڕۆ، وە ئەیفەرموو "إِنَّهَا سَاعَةٌ تُفْتَحُ فِيهَا أَبْوَابُ السَّمَاءِ، وَأُحِبُّ أَنْ يَصْعَدَ لِي فِيهَا عَمَلٌ صَالِحٌ" رواه أحمد والترمذي والنسائي.
٢) ئەبوو ئەیوبی ئەنساری ئەگێڕێتەوە کە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) خووی گرتبوو بە چوار ڕەکعات نوێژی سوننەتەوە لە پاش لار بونەوەی خۆر بەرەو ڕۆژ ئاوا ئەنجامی دەدا، منیش پێم وت: يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنَّكَ تُدْمِنُ هَذِهِ الْأَرْبَعَ رَكَعَاتٍ عِنْدَ زَوَالِ الشَّمْسِ؟ فَقَالَ: إِنَّ أَبْوَابَ السَّمَاءِ تُفْتَحُ عِنْدَ زَوَالِ الشَّمْسِ، فَلَا ترتج حتى يصلى الظُّهْرُ؛ فَأُحِبُّ أَنْ يَصْعَدَ لِي فِي تِلْكَ السَّاعَةِ خَيْرٌ . قُلْتُ: أَفِي كُلِّهِنَّ قِرَاءَةٌ؟ قَالَ: نَعَمْ . قُلْتُ: هَلْ فِيهِنَّ تَسْلِيمٌ فاصل؟ قال: لا". رواه الترمذي في الشمائل أبوداود وابن ماجه.
٣) فەرمودەکەی ئیمامی عومەر کە دەیگێڕێتەوە لە پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) کە فەرموویەتی :" أَرْبَعٌ قَبْلَ الظُّهْرِ بَعْدَ الزَّوَالِ تُحْسَبُ بِمِثْلِهِنَّ فِي صَلَاةِ السَّحَرِ"رواه الترمذي.
ئیمامی ابن حەجەری هەیتەمی لە مەزهەبی شافعی لە کتێبی "الفتاوى الفقهية الكبرى" (1/ 233) ئەفەرموێ :" وسُنَّة الزوال أربع وهي غير سُنَّة الظهر التي هي أربع أيضًا، وكان صلى الله عليه وآله وسلم ربما جمع وربما اقتصر على ركعتين بحسب فراغه صلى الله عليه وآله وسلم واشتغاله".
وە ئیمامی ئەبوو نەجا شەرەفەدین حەجاوی لە مەزهەبی ئیمامی ئەحمەد لە کتێبی "الإقناع في فقه الإمام أحمد" (1/ 146) ئەفەرموێ :" ويُسَنُّ غير الرواتب: أربع قبل الظهر وأربع بعدها".
خاوەنی ئەم بۆچونە پێیان وایە ئەم چوار ڕەکعاتە سوننەتێکی تایبەتەو دوو ڕەکعات یان چوار ڕەکعات ئەکرێ، گەر چوار کرا یەک سەلامی تێدایە واتە: هەر چوارەکە پێکەوە ئەنجام دەدرێ.
دووەم: ئەم چوار ڕەکعاتە سوننەتی پێش نوێژی نیوەڕۆن کە ڕاتیبەن و پێغەمبەری ئیسلام (صلى الله عليه وسلم) بەردەوام ئەنجامی داوەو نوێژێک نیە بە ناوی نوێژی زەوال، ئەو فەرمودەش باسی ئەو نوێژە دەکات گەر سەحیحیش بێت مەبەستی چواری پێش نیوەڕۆیە.
ئەم بۆچوونە مەزهەبی ئیمامی ئەبوو حەنیفە و بەشێکی زۆری زانایانە.
بەڵگەیان:
١) ئەمان پێیان وایە ئەو چوار ڕەکعاتە هەمان ئەو چوار ڕەکعاتەیە کە چەندین فەرموودە هاتووە لەسەری کە سووننەتە، لەو فەرموودانە فەرموودەکەی ئوم حەبیبە کە ئەگێڕێتەوە لە پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) کە فەرموویەتی"مَنْ صَلَّى قَبْلَ الظُّهْرِ أَرْبَعًا وَبَعْدَهَا أَرْبَعًا حَرَّمَهُ اللَّهُ عَلَى النَّارِ". رواه التِّرمِذِي وابن ماجه.
ئەم فەرمودە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی چوار ڕەکعاتی سووننەتی پێش نیوەڕۆ هەیە، ئەم سوونەتەش تایبەت نەکراوە بە زەوال بۆیە ئەوەی دەقی لەسەرە سوننەتی پێش نوێژە نەک زەوال.
ئیمامی مەلا عەلی قاری لە حەنەفیەکان لە کتێبی "مرقاة المفاتيح 3/ 894" لەسەر فەرموودەکەی عبداللەی کوڕی سائیب ئەڵێ: وعن عبد الله بن السائب قال: "كان رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم يصلي أربعًا بعد أن تزول الشمس قبل الظهر" وتلك الركعات الأربع سُنَّة الظهر التي قبله، كذا قاله بعض الشراح من علمائنا، وأراد به الرد على من زعم أنها غيرها وسماها سُنَّة الزوال".
پوختەی قسە :
ئەوەی لەسەرەوە ئاماژەم پێکرد دوو بۆچوون بوو لە سەر نوێژی زەوال کە دوای بانگی نیوەڕۆو پێش نوێژەکە ئەنجام ئەدرێت، ئەوەی ئێمە بۆمان ڕوون بویەوە ئەو چوار ڕەکعاتە هەر چوار ڕکعاتی ڕاتیبەی پێش نیوەڕۆیە و نوێژێک بەو ناوەوە بونی نیە لەبەر ئەم هۆکارانە:
١) لاوازی سەنەدی فەرمودەکە کە کردویانەتە بەڵگە بۆ بوونی ئەو نوێژە، ئەوە فەرموودەی ئەبوو ئەیوبی ئەنساری کە باسی چۆنێتی نوێژەکە دەکات، لەگەڵ ئەوەی هەندێک لە زانایان وتویانە سەحیحە، بەڵام شێخی ئەڕنائوت ئەڵێ ئەم سەنەدە لاوازە لەبەر یەکێک لە ڕاویەکانی کە ناوی ( عبيدة ابن معتب الضبي) یە، ئەم ڕاویە هەریەک لەم زانایانە فەرموویانە فەرموودەی لێ وەرناگیرێ ( ابوحاتم الرازي، ابن عدي، ابو زرعة الرازي، يحيى بن معين، النسائي، ابن حبان، ابن خزيمة) وقال أحمد بن حنبل "ترك الناس حديث عبيدة الضبي". هەر بۆیە ئیمامی ئەبووداود بەلاوازی داناوە و ئیمامی مونزیری ئەڵێ"في اسناده احتمال للتحسين".
وە فەرمودەکەی ئیمامی عومەریش ئیمامی تورموزی دەربارەی ئەفەرموێت:" الحديث غريب لا نعرفه إلا من حديث علي بن عاصم" جا ئەم عەلی کوڕی عاسیمەش لەگەڵ ئەوەی ڕاستگۆیەو هەڵەی هەیە، بەڵام لە کەسێک ئەم فەرموودەی گێڕاوەتەوە بەناوی (يحيى البكاء) کە لاوازە وەک ئیمامی مزی باسی کردووە لە کتێبی(تهذيب الكمال ٣١/ ٣٥٤).
٢) وەک گریمانەیەک گەر دەقەکە سەحیحیش بێت، سەریح نیە لەسەر بوونی ئەو نوێژە، هەر بۆیە تەماشای زۆربەی کتێبە فیقهیەکان بکەیت ئەو نوێژەی تێدا نابینی باس کرابێت، بۆیە زانایانی ئوسولی فیقه ئەڵێن" إذا تطرق إليه الإحتمال سقط به الاستدلال".
خۆ ئەگەر کەسێک ئەنجامی بدات لۆمەی ناکرێ لەسەر تێگەشتنی ئەو زانایانەی وتویانە هەیە، یاخود کەسێک چوار ڕەکعاتەکەی ڕاتیبە بکات و ئەم نیتەشی لێ بهێنێت. والله أعلم.
✍️د.شاخوان سيامنصوري