ئایە گۆشتی تاوس حەڵاڵە؟
ئایە گۆشتی تاوس حەڵاڵە؟
ئایە گۆشتی تاوس حەڵاڵە؟
"ئێمە تاوسمان نەخۆش بوو سەرمان بڕی و گۆشتیمان خوارد، وتیان نابێ بیخۆن، ئایە وایە"؟
تاوس ئەو باڵندە جوانەیە کە هەموو کەس حەز بە بینینی دەکات و خاوەن پەڕێکی جوانەو ئەڵێن سروشتی پەڕەکەی وەک گەڵای دارە لە پایزدا ئەوەرێی و لە بەهاردا جوان ئەبێتەوەو ساڵی یەک جار بێچوو هەڵدێنێ لە ڕێگەی هێلکەوە کە (١٢) هێلکە دەکات.
سەبارەت بە خواردنی گۆشتەکەی چونکە هیچ دەقێکی لە سەر نیە و خوادی گوشتی باڵندەش لە بنچینەدا دروستە مەگەر باڵندەیەک دەقی لە سەر بێت، یان لە ژێر دەقێکدا جێی ببێتەوە.
تاوسیش بە کورتی زانایان دوو بۆچونیان هەیە لە سەری کەم بەم شێوەیە:
یەکەم: دروستە:
ئەم بۆچونە مەزهەبی ئیمامی ئەبوو حنیفەو ئیمامی مالیک و ئیمامی ئەحمەد و زاهیریەکان.
ئەڵێن باڵندەیە پاکەو دەق لەسەر حەرامی نەهاتوە بۆیە بۆیە دروستە خواردنی.
دووەم : نادروست خواردنی :
ئەمە قسەیە مەزهەبی ئیمامی شافعیە.
ئەم. مەزهەب پێیان وایە ئەم باڵندە شتی پیس دەخوات بۆیە حەرامە خواردنی.
پوختەی قسە
مەزهەبی ئیمامی شافعی کە پێی وابوو حەرامە هیچ بەڵگەیەکیان بە دەستەوە نیە جگە کەوەیە کە ئەڵێن شتی پیس ئەخوات بۆیە حەرامە!
بۆیە پێم وایە لە ژێر ئەم ئایەتە پیرۆزە جێی ئەبێتەوە کە خوای گەورە ئەفەرموێت :{هو الذي خلق لكم ما في الأرض جميعا} البقرة :٢٩.
وە لە ژێر ئەم دەقەش جێی نابێتەوە کە :" نهى النبي صلى الله عليه وسلم عن كل ذي ناب من السباع وكل ذي مخلب من الطير" رواه مسلم (٣٥٧٤).
وەپاشان هیچ زیانێک لە خواردنی گۆشتەکەی نیە وەک لە ڕوی پزیشکیەوە.
✍️د.شاخوان سيامنصوري