ئایه دروسته پێشنوێژی کردن لەسەر قورئان؟
ئایه دروسته پێشنوێژی کردن لەسەر قورئان؟
ئایه دروسته پێشنوێژی کردن لەسەر قورئان؟
بابه‌تی قورئان خوێندن له كاتی پێشنوێژی له‌سه‌ر موسحه‌ف، واته له‌به‌ر نهیخوێنی یان موسحه‌ف به‌كار بێنی یان ئامێرێک لە ئامێرەکان، زانایان سێ بۆچونیان هه‌یه له‌م باره‌وه كه به كورتی به‌م شێوه‌یه:
یه‌كه‌م: دروسته و هیچ كێشه‌ی نیه جا له نوێژی فه‌رز بێت یان سوننه‌ت.
ئه‌م بۆچونه مه‌زهه‌بی ئیمامی شافعی و ئیمامی ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌له، (ره‌زای خوایان لێ بێت) له كتێبی( المجموع:4/95)دا هاتوه" لو قلب أوراقه أحيانًا في صلاته لم تبطل، ولو نظر في مكتوب غير القرآ‌ن، وردد ما فيه في نفسه لم تبطل صلاته". وە لە كتێبی(الجامع لعلوم الإمام أحمد:4/434) هاتوە" لا بأس أن يصلي بالناس القيام وهو ينظر في المصحف، قيل له: في الفريضة؟ قال: لا، لم أسمع فيه شيئًا؟".
#به‌ڵگه‌كانیان:
1-له سه‌حیحی ئیمامی بوخاریدا بە هەڵواسراوی(المعلق) هاتوه" أن أم المؤمنین عائشه (رضی الله عنها) كان يَؤُمُّهَا عَبْدُهَا ذكْۆانُ مِنَ المُصْحَفِ". ئەوەی دایكه عایشه كۆیله‌كه‌ی له‌سه‌ر قورئان پێشنوێژی بۆ كردوه، به‌ڵگه‌یه لەسەر ئه‌وه‌ی گه‌ر دروست نه‌بوایه ئه‌وكاره‌ی ئه‌نجام نه‌ئه‌دا.
ئیمامی ابن الحجر قسەی لەسەر ئەم وتەیەی دایکە عایشە کردوە و ئەڵێ: ئەبوو داود لە کتێبی (المصاحف) و ابن ئەبی شەیبە و ئیمامی شافعی بە(المتصل) ی هێناویانە. تغليق التعليق:٢/٢٩٠.
پاشان کاتێ دایکە عایشە ئەم کارەی کردوە چەندین هاوەڵ لە ژیاندا مابوون و هیچیان نکۆڵیان لەم کارە نەکرد.
2- ئه‌ڵێن هه‌ڵگرتنی قورئان جوڵه‌ی زۆری تێدا نیه بۆیه دروسته‌و نوێژ به‌تاڵ ناكاته‌وه.
3-ئه‌ڵێن هه‌ڵگرتنی جگه له قورئان نوێژ به‌تاڵ ناكاته‌وه، ئیتر بۆ ئه‌بێت هه‌ڵگرتنی قورئان نوێژ به‌تاڵ بكاته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)منداڵی هه‌ڵگرتوه‌و له نوێژیشدا بوه.
هه‌ر بۆیه به‌شێك له پێشینان دانانی قورئانیان به دروست داناوه له نوێژدا لهسەری بخوێنی، له‌و زانایانه‌ش(عایشه‌ی كچی ته‌ڵحه، محمدی كوڕی سیرین، حه‌سه‌نی به‌سری، عه‌تا، سابتی بونانی، ئیمامی زوهری).
گەر تەماشای کتێبی (المصنف: ابن أبي شيبة) بکەین ئەبینین سەرباسێکی داناوە بەناوی(في الرجال يؤم القوم وهو يقرأ في المصحف) لە ژێر ئەم ناونیشانە نۆ ئەسەری هێناوە لەسەر دروست بوونی ئەم کارە.
دووه‌م: دروسته لە نوێژی سوننەت بەڵام ناپەسەندە لە فەرزدا.
ئه‌م بۆچونه‌ش مه‌زهه‌بی ئیمامی مالیك ڕیوایەتێکە لە ئیمامی ئەحمەدەوە (به‌ڕحمه‌ت بن) .
مه‌زهه‌بی ئیمامی مالیك پێیان وایه خوێندن له‌سه‌ر قورئان نوێژ به‌تاڵ ناكاته‌وه، به‌ڵام جیاوازیان كردوه له نێوان نوێژی سوننه‌ت و نوێژی فه‌رزدا، وه‌ك چون جیاوازیشیان كردوه له‌و نوێژه سوننه‌تانه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر قورئان بیخوێنێت یاخود له ناوه‌ڕاستی نوێژدا له‌سه‌ر قورئان بیخوێنێت، پێیان وایه گه‌ر له‌سه‌رتاوه بوو بۆ نوێژی سونه‌ت ئه‌وه ناپه‌سه‌ند نیه.
وه‌هه‌روه‌ها ئیمامی ابن سحنون ئه‌ڵێ:" وقال مالك : لا بأس بأن يؤم الإمام بالناس في المصحف في رمضان وفي النافلة . قال ابن القاسم : وكره ذلك في الفريض" المدونة:1/224.
#به‌ڵگه‌كانیان:
پێیان وایه ئه‌م كاره خۆ چواندنه به گاوره‌كان بۆیه ناپەسەندە، به‌ڵام وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه كه خۆ ئێمه له هه‌موو شتێك‌دا فه‌رمانمان پێ نه‌كراوه جیاواز بین له گه‌ڵیان. وه‌ك ئیمامی سه‌ره‌خسی هێناوێتی و ئه‌ڵێ:" لِأَنَّهُ تَشَبُّهٌ بِفِعْلِ أَهْلِ الْكِتَابِ وَالشَّافِعِيُّ (رَحِمَهُ اللَّهُ تَعَالَى) قَالَ مَا نُهِينَا عَنْ التَّشَبُّهِ بِهِمْ فِي كُلِّ شَيْءٍ فَإِنَّا نَأْكُلُ كَمَا يَأْكُلُونَ".
به‌شێك له زانایانی ئومه‌ت كه ئه‌م كاره‌یان به ناپه‌سه‌ند زانیوه لەو زانا به‌ڕێزانه‌ش (سه‌عیدی كوڕی موسه‌یه‌ب، عبدالرحمنی سوله‌می، قه‌تاده، موجاهید، عامری شه‌عبی، ئیبراهیمی نه‌خه‌عی). وە ئیمامی(ابن أبي شيبة) لە کتێبی(المصنف) دا سەرباسێکی داناوە بە ناونیشانی (من كرهه) نۆ ئەسەری لەم بارەشەوە هێناوە.
سێهه‌م: دروست نیه نه‌له نوێژی فه‌رز نه‌له نوێژی سوننه‌ت.
ئه‌م بۆچونه مه‌زهه‌بی ئیمامی ئه‌بوو حهنیفهیهو پێی وایه نوێژی پێ به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه،
ئیمامی سه‌ره‌خسی له كتێبی(المبسوط:1/201): له‌باسی ئه‌وه‌ی كه خوێندن له‌سه‌ر قورئان له نوێژدا دوو جۆره‌و یه‌كه‌میان نوێژی پێ به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه‌و دووه‌میان نوێژی پێ به‌تاڵ نابێته‌وه، ئه‌ڵێ: وَلِأَبِي حَنِيفَةَ (رَحِمَهُ اللَّهُ تَعَالَى) طَرِيقَانِ: أَحَدُهُمَا أَنَّ حَمْلَ الْمُصْحَفِ وَتَقْلِيبَ الْأَوْرَاقِ وَالنَّظَرَ فِيهِ وَالتَّفَكُّرَ فِيهِ لِيَفْهَمَ عَمَلٌ كَثِيرٌ وَهُوَ مُفْسِدٌ لِلصَّلَاةِ، كَالرَّمْيِ بِالْقَوْسِ فِي صَلَاتِهِ وَعَلَى هَذَا الطَّرِيقِ يَقُولُ: إذَا كَانَ الْمُصْحَفُ مَوْضُوعًا بَيْنَ يَدَيْهِ أَوْ قَرَأَ بِمَا هُوَ مَكْتُوبٌ عَلَى الْمِحْرَابِ لَمْ تَفْسُدْ صَلَاتُهُ.
به‌ڵام ئه‌بوو یوسف و محمدی هاوه‌ڵی پێیان وایه ته‌نها ناپه‌سه‌نده.
وه ئیمامی ابن الحزم له‌م باره‌وه ئه‌ڵێ:"ولا تجوز القراءة في مصحف ولا في غيره لمصلٍّ، إمامًا كان أو غيره، فإن تعمد ذلك بطلت صلاته". المحلى بالآثار: 2/365.
#به‌ڵگه‌كانیان:
١- ئیمامی ئه‌بووداود بۆمان ئه‌گێڕێته‌وه له كتێبی(المصاحف:1/449) كه عبدالله‌ی كوڕی عه‌باس فه‌رموویه‌تی" نَهَانَا أَمِيرُ الْمُؤْمِنِينَ عُمَرُ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنْ يُؤَمَّ النَّاسُ فِي الْمُصْحَفِ...". واته ئیمامی عومه‌ر لێی قهدهغهكردین پێشنوێژی بۆ خه‌ڵك بكه‌ین له‌سه‌ر قورئان قورئان بخوێنین.
به‌ڵام ئه‌م قسه‌یه نه‌چه‌سپاوه له هاوه‌ڵی به‌ڕێز عبدالله‌ی كوڕی عەباسەوە، چونكه یه‌كێك له ڕاویه‌كانی ناوی (نهشَل بن سعيد)، زانایان وتویانه درۆزنه و فه‌رموده‌ی لێ وه‌رناگیرێ.(ميزان الإعتدال: الذهبي:4/275).
#پوخته‌ی_قسه
ئه‌وه‌ی كه زانیمان له‌م بابه‌ته ئه‌وه بوو سێ بۆچونی له‌سه‌ر بوو، یه‌كه‌م پێیان وابوو دروسته‌و هیچ كێشه‌ی تێدا نیه له‌سه‌ر قورئان پێشنوێژی بكه‌یت، دووه‌م ناپه‌سه‌نده(المكروه)، سێهه‌م نادروسته به‌تایبه‌ت له نوێژه فه‌رزه‌كاندا.
ئه‌وه‌ی من بۆم ڕوون بویه‌وه له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌وه بوو، هه‌رچی ئه‌و زانیانه‌ی پێیان وایه ناپه‌سه‌نده(المكروه) بەڵەگەیان ئەوەبوو وتیان خۆ چواندنه به خاوه‌ن كتێبه‌كان، خۆ چواندنیش به‌وان قه‌ده‌غه‌كراوه لێمان، به‌ڵام ئیمامی شافعی فه‌رمووی ئێمه له هه‌موو شتێك‌دا فه‌رمانمان پێ نه‌كراوه پێچه‌وانه‌یان بكه‌ین. ئه‌وه‌ی كه بۆچونی سیهه‌م بوو پێیان وابوو كه نادروسته یه‌ك به‌ڵگه‌یان به ده‌سته‌وه بوو كه قسه‌كه‌ی عبدالله‌ی كوری عه‌باس بوو، باسی سهنهدهكهیمان كرد كه شتی وای لێوه نه‌چه‌سپاوه. پاشان وه‌ك ئیمامی(ابن نجیم المصری) له كتێبی (البحر الرائق شرح كنز الدقائق:2/11)، ئه‌ڵێ: "أَنَّ عِلَّةَ الْفَسَادِ حَمْلُهُ وَالْعَمَلُ الْكَثِيرُ". واته: هۆكاری به‌تاڵ بونه‌وه‌ی نوێژه‌كه دوو شته، هه‌ڵگرتنی قورئان و جوڵه‌ی زۆره. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌یه ئامێرێكه نه هه‌ڵگرتنی تێدایه نه جوڵه‌شی تێدایه، بۆیه من پێم وایه هه‌ركات نه‌بوه هۆی جوڵه‌ی زۆر و هه‌ڵگرتنی قورئان كه خشوع كه‌م ئه‌كاته‌وه ئه‌و دروسته و هیچ كێشه‌ی تێدا نیه جا له نوێژی فه‌رز بێت یان له نوێژی سوننه‌ت.
لە کۆتایدا ئەڵێم ئەوەی کە باسمان کرد نەبێتە هۆکارێک بۆ کەم تەرخەمی کردن لە لەبەر کردنی قورئانی پیرۆز، بەڵکو مەبەستی من تەنها وەڵامی پرسیارێکی شەرعی بوەو تێگەشتن بوە لەو بابەتە کە زۆر جار خەڵکانێک بەهەڵە لێی تێگەشتوون.
✍️د.شاخوان سيامنصوري